فەرهەنگی فۆرێکس 

ئاراستەی نزمبوونەوە
جولەیەکە کە ئاراستەکەی پێک دێت لە کۆمەلێک لە ئاستەکانی بەرزبوون و کۆمەڵێک لە نزم بوونەوە .

ئۆفەری سەرەتایی گشتی  (IPO)
کردارێکە لە رێگەیەوە کۆمپانیا بۆ یەکەم جار نرخ بۆ پشکەکانی دادەنرێت و پێشنیار دەکرێت بۆ نێو بازاری پشک ، بەردەست کردنی پشکەکانی کۆمپانیایەک بۆ گشت وەبەرهێنەران رێگەیەکە بۆ زیاد کردنی سەرمایەی کۆمپانیایەک، وە هەروەها ناسراوە بە پرسی نوێ 
 
ئاوباری بازار
بازاری ئاوبار پێک دێت لە قەبارەیەک لە مامەڵەی دژ بە یەک بۆ مامەلەیەکی گەورە بێ بوونی کاریگەریەکی گەورە لە نرخەکاندا ، زۆربەی کات بازاری وەک ئەمە جیاوازی لە نرخەکانیاندا کەمە.

ئاوباری
 رێژەی چالاکی بەردەوامی کرین و فرۆشتنە کە تیایدا کاریگەری دەبێت لەسەر بازار و بەمەش وەبەرهێنەران سوودی لی وەردەگرن بۆ کردنی مامەڵەکانیان.

ئاستی بەرگرى
زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ شیکاری تەکنیکی کە تیایدا نیشانی ئاستێک دەدات کە ئەگەری هەیە نرخەکە لەم ئاستە بەرز نەبێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆر لەم ئاستەدا نرخ دێتە خوار و ناتوانێت ئەم ئاستە بپەرێنێت و بەرز ببێتەوە.

ئەپتیک                                                                                                                                                                                                                      نرخ  نیشاندراو زیاتر لە نرخی پێشوو.
 
AIM(بازاری وەبەرهێنانی یەدەگ)                                                                                                                                                                                         بازاری یەدەگی بۆرسەی لەندەن (LSE), کە رێگە بە کۆمپانیا بچووکەکەان دەدات بۆ کۆکردنەوەی سەرمایە بە سیستەمێکی رێکخراو وە پیویستە بۆ بۆرسەی سەرەکی لەندەن . پشکەکانی CFD لە لیستی AIM بەردەست نیە.

ئيكس دى XD
XD مانای ئەوە دەگەیەنێت کە پشک پێشتر قازانجی لێ کەوتوەتەوە

بازاری نزم
بونەوە ئەم بازارە بەمە ناسراوە کە نرخ لە نزم بونەوە دایە.

بازاری بەرزبووەوە
ئەم بازارەیە کە بەرزبوونەوە ناسراوەو ، وەبەرهێنەران لەو باوەرەدان کە لە داهاتووش هەر بەرز ببێتەوە.

بازرگانی رۆژانە
کردنی مامەلە یاخود بازرگانی کردن لە رۆژێکدا واتە کردن و داخستنی مامەلە لە یەک رۆژدا.

بەجێهێنان ولابردنی فەرمان
فەرمانی دیاری کراو بۆ بەجێهێنان لە نرخێکی دیاری کراوی بازاری ئێستا یاخود شتانێکی خراپتر . ئەگەر جێبەجێی فەرمانەکە نەکرا بە تەواوی ، ئەوا تەواوی دەستمایە کە مامەڵەی پی دەکرێت  دادەخرێت.

بەرکەوتن
رێژەی وەبەرهێنان کە بەر مەترسی دەکەوێت ، چەندی بەرکەوت و مەترسی زیاد بکات ئەوا ئەگەری  قازانج و زەرەر زیاد دەکەن.

بەرێوبەرایەتی دەسەڵاتی دارایی (FCA)
لایەنی پەیوەندیدار بە سەرپەرشتی لەسەر کۆمپانیا خزمەتگوزاری دارایی لە بەریتانیای مەزن . یەکێک لە کارەکانی FCA  بریتیە لە کرداری رێکخستنی نێوانگر و مامەڵە کارانی پەرەی دراوی و پشک و CDF تاوەکوو مامەڵە کار و وەبەرهێن مافیان پێشێل نەکرێت و مافی خۆیان وەربگرن.

بەرهەمی گشتی ناوخۆ
بەرهەمی گشتی ناوخۆ بریتیە لە  نرخی کاڵا و خزمەتگوزاری کە لە لایەن وڵات دابین دەکرێت ، بەبێ هێنانەوە لە دەرەوە. ئەو پيوەرى چالاكيى ئابورى وەلاته، ودەكرئ پيوەرى ئاستى بژێوى ئەو بيت.

بۆرسەی نيويۆرك (NYSE)
گەورەترین و کۆنترین بۆرسەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بەخشين (ئۆفەر
نرخی ئێستای  بازار بە شیوەیەک دەبێت کە دەتوانی کرین و فرۆشتن تیایدا بکەیت. ئەم نرخەیە کە دەتوانی بیکریت وە زۆربەی کات بەرزترە لە نرخەکانی تر و وە ناونراوە بە ئۆفەر.

بەسەرداجووڵان
داخستنی مامەڵەیەکی داهاتوو کە کارایی بەسەرداچووە و دوبارە کردنەوەی مامەڵەکە لە داهاتوودا و ئەگەری مامەڵەی هەیە.  لە فۆرێکس ، نرخی مامەڵەیەک پێوانە دەکڕێت بە جیاوازی نرخ لە نێوان دراوەکاندا ، زۆربەی کات نرخێکی زۆر کەم دەبێت لەسەر کردنەوەی مامەڵەکاندا.

بردنەوەی قازانج
فرمانێکە بۆ داخستنی مامەڵەیەک کە لە باری قازانج دابێت

پارە دانان
ئەم پارەیەی پێویستە بۆ دەست پێکردنی بازرگانی وە دەستگرتن بە بازگانی وە کردنی بازرگانی وە ک مامەڵەی CDF ، وە ئەم مامەلەیە تەنها کار لە مارجین دەکات وە هەموو پارە دانانەکت ناگەیەنێت و پارەکە زەرەر بکەیت .

پیشەکانی نا کشتوکاڵی
نیشاندەرێکی ئابووریە کە بە گشتی یەکەم هەینی لە هەر مانگێک لە لایەن وەزارەتی کاری ئەمەریکی دەردەدرێت. وە نیشانی ژمارەی کەسەکان و مووچەی مانگانەیان لە هەموو کۆمپانیاکان نیشان دەدات. بێجگە لە کەرتی کشتوکال  و حکومەتی ناوخۆ و مولکی تایبەت، وە ئەگەری گۆرانێکی گەورە هەیە لە مانگێکدا رووبدات، وە زۆربەی کات ئەمە دەبێتە هۆکار بۆ زۆری هەلبەز و دابەز لە نرخەکانی جووت دراوی بیانی وەک EUR / USD ،وە لەکاتێکی نزیک لە دەرچووندا بە شیوەیەکی گشتی، خوێندنی بەرزبوو بە  ئەڕێنی بۆ دۆلاری ئەمەریکی لە قەڵەم دەدرێت ، لە هەمان کاتدا خوێندنی نزمبوونەوە بە نەرێنی بۆ دۆلاری ئەمەریکی لە قەلەم دەدرێت.

پیپ                                                                                                                                                                                                               زۆربەی کات ئاسایی وەک زاراوەیەک بەکاردێت لە رێژەکانی  فۆرێکس دا، وەک  "خالێک لە ڕیژەیەکی سەدی " زۆربەی کات ، بەلام نەک لە هەموو کاتدا، وەک یەک لە هەزار ئەمە راستەوخۆ دەبێت بە  0.0001 ،زۆربەی کات پیپ بچووکترین ژمارەیەک کە لە نرخێکی دیاری کراودا جولە دەکات لە فۆرێکس، بەڵام ئێستا وا نەماوە.

پارەدان Bid
بەرزترین نرخە کە کە کریار ئامادەیە پارە بدات بۆ بەرهەم, ئەمەش ناونراوە بە (پارەدان)وە هەروەها سەیر بکەو بپرسە.
 
تۆری دراوی ئەلیکترۆنی (ECN)
مامەڵەی گریمانەییە بۆ دراوی بیانی .

تێچووی هەلگرتن
ئەم مامەڵانەی کە دەکرێن لە دوای کاژێر 17:00 بە پێی کاتی نیویۆرک  و بە پێی قەبارەی مامەڵەکە و ئەوا  نرخیەکەی لە ئەستۆ دەگیرێت لە لایەن وەبەرهێنەران وە هەروەها سەیری باری دارایی  بکە.

تێچووی مامەڵە
ئەم تێچووی مامەڵەیە کە لە کاتی مامەڵە کردن بە بەهەمەکان و پارە دەکەیت ، وە ئەمانە دەگرێتەوە تێچووی دراو(العمولة ) لەسەر پشک و کۆمیشن و سپرێد .

جیری سپرێد
جیاوازی نێوان نرخی داواکراو و نرخی پێشنیارکراو کە نێوانگر دابینی دەکات بە پێی باڕی بازار ، وەهەروەها ناسراوە بە سپرێدی دینامیکی ، یاخود سپرێدی گۆراو.

جووت دراوی سەرەکی
جووت دراوەکان کە زیاتر مامەلەیان پێ دەکرێت لە بازاری دراوی بیانی ، ئەمانە دەگرێتەوە : EUR / USD ، USD / JPY ، GBP / USD و USD / CHF.

جزدان
کۆمەڵە مامەڵەکانن کە وەبەرهێن هەیەتی وەک تاکێک یاخود کۆمپانیایەک.

چاکی داخستن  (GTC)
سەرەرای دژی بەرامبەر داواکاری نوێی رۆژانە، هێشتا فەرمانی چاکی داخستن کارا دەمێنێ لە چاوەروانی پرکردنەوە دا ئەگەر نەکرا ئەوا داداخرێت.هەروەها سەیری فەرمان بکە "کرانەوە"، چاکی داخستن "پرکردن ".

خالی سەرەکی
ئاساییانە لە سەدا %1 بۆ نمونە رێژەی سوود 50 خال بێت ئەوا یەکسانە بە %0.5.

خراپبوون
هاتنە خوارەوەی نرخی پشکێک.

خلیسکان
جیاوازی نێوان ئاستی داواکراو نرخی کارپێکراو کە مامەڵەی پێ دەکرێت ،دەکرێ خلیسکان روو بدات لە کاتەکانی ئەکتیف بوون و گۆرانی بەرزی بازار کاتێک جولەیەکی زۆر لە بازار روو بدات بە خێرایی ئەوا بۆشاییەک دروست دەکات .هەروەها سەیری پر کردنەوەی ئەم بۆشآییانە بکە.

داواکردن Ask
کەمترین نرخ کە فرۆشیار پێشنیاری دەکات بۆ فرۆشتنی پشک یاخود وەبەرهێنانێک لە کاتێکی دیاری کراو . هەروەها ناسراوە بە نرخی پێشنیار کراو.

دراوی سەرەکی
دراوی یەکەم دراو لە جووت دراو (بۆ نمونە لە جووت دراوی GBP/USD , ئەوا GBP دراوی سەرەکیە و USD دراوی وەرگێراوە).

داکس 30
ئەم بازارە ناسراوە بە داکس 30 وە نرخەکەی و قورسایی بازارەکە دەگەرێتەوە بۆ 30 کۆمپانیای مەزنی ئەلمانیا لە بۆرسەی فرانکفۆرد ، وە لە پلاتفۆرمەکەمان بە "ألمانيا 30" ناسراوە.

دابەشکردنی قازانج
بەشێک لە قازانجی کۆمپانیا لە دوای دەرهێنانی باج هەلدەستێت بە دابەشکرنی قازانجی گەراوە بۆ خاوەن پشکەکان بە پارە و دەتوانرێت لەجیاتی پارە بکرێت بە پشکی تر لەجیاتی پارە .

داو جۆنسی پیشەسازی(DOW)
داو جۆنس بە دووەم کۆنترین بازاری ئیندێکس دادەنرێت لە ئەمەریکا وە بە ناسەرەوەیەکی گرنگ دادەنڕێت بۆ دیاری کردنی ئابووری و باری بازاری پشكی ئەمەریکا وە ئەمە بە 30 کۆمپانیای لەخۆ دەگرێت کە دەگەرێتەوە بۆ خاوەن داریەتی خاوەنی گشتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا .

داواکاری سنووردار
داواکاری سنووردار فەرمانێکە بۆ کرین و فرۆشتن لە نرخێکی دیاری کراودا. فرمانی داواکاری سنووردار جێبەجی دەکرێت بۆ کرین بە نرخێکی دیاری کراو یاخود نرخی مەبەست لەگەل  ليميت ماركيتس بە نرخی مەبەست یاخود کەمتر ، کاتێک نرخی کرین یەکسان دەبێت بە نرخی دیاریکراو یان کەمتر ،هەروەها فرمانی دیاری کراو بۆ فرۆشتن بە نرخی مەبەست جێبەجی دەکرێت لەگەل ليميت ماركيتس بە نرخی مەبەست یاخود زیاتر ،کاتێک کە نرخی فرۆشتن یەکسان یان زیاتر دەبێت لە نرخی دیاری کراو.

دروستکەری بازار                                                                                                                                                                                                           پرۆسەی پێشنیار کردنی  نرخ و پێشبینیەکان  و دابین کردن و خواست.

دەق (کوۆت)
نرخی بازار بە دوو ئاراستە بۆ ئامێرێکی دیاری کراو ، چونکە دوولایەنی ئاراستەیە ، دەتوانی کرین یاخود فرۆشتن بکەیت ، بە پێی ئەوەی کە باوەرت وابێت کە نرخ بەرز دەبێت یاخود دادەبەزێت.

دەقی دراو
دراوی دووەم لە جووت دراوەکەدا (بۆ نمونە  USD  دراوی دژ دادەنرێت لە GBP / USD). وە هەروەها سەیری دراوی سەرەکی و دراوی  گۆراو بکە.   
                   
دوو رێرەوی لە نرخ
کاتێک کرین و فرۆشتن لە هەمان کاتتدا.

دانەیەک ئەوی تردەسرێتەوە  (OCO )
رێگەت پێ دەدات بە کردنی فرمانی سنوری فرۆشتن و داواکاری وەستانی فرۆشتن لە هەمان کاتدا و لە هەمان پشکدا. وە چەندین کرداری تریش ، هەڵدەستێنرێت بە داخستنی کۆتایی بە راستەوخۆ. وەهەروەها ئەمە جێبەجێ دەکرێت لەسەر سنورى کرین داخستنی کرین.

رێژەی سەرەکی 
رێژەی قەرز دیاری کراوە لە لایەن بانکی ناوەندی لە ولاتێکی دیاری کراو .

رێژەی هەلاوسان
پێوانێکە بۆ هەلاوسان لە ماوەیەیەکی دیاری کراو (سالێک و چارەگ بۆ نمونە). بۆمان پێوانەکانی هەلاوسان و خێرایی بەرزبوونەوەی نرخی گشتی کاڵا و خزمەتگوزاری دەکات.

ڕێژەى دەستبەجێ
نرخە بۆ یەکلاکردنی راستەوخۆ.

رێرەو
رێرەوی گشتی نرخی دراو.
 
زێر
کانزا بەنرخەکان وەک زێر و پلاتین و زیو یاخود پەلادیوم بە شێوەی شریت یاخود دارشتە دەردەکەوێت.
 
سوود
رێکخستنەکانی دراو کە نیشانی لایەنی ئابووری دەکات لە رێگەی وەرگرتن و دانەوە بە پیی نرخی ئەلیکترۆنی  بۆ مافەکانی خاوەنداریەتی کە تیایدا کاری پی دەکرێت لە ڕێگەی گرەوی سپرێد وCDF.

سکالپینگ
جۆرێکە لە ستراتیژی مامەڵە کردن کە پێک دێت لە کردنی چەندین مامەڵە لە کاتێکی کەمدا، وە هەندێ کات کەمتر دەبێت لە یەک خولەک ، زۆربەی کات هەوڵدەدەن بۆ گرتنی جولەی خێرا لە بازار کە روو دەدات.

سنووری فرۆشتن / فرۆشتنی سنوور
فرمانی فرۆشتن کە مەرجی ئەوەیە کە فرمانەکە کارا دەبێت تەنها ئەگەر بە نرخی دیاری کراو یاخود زیاتر.

سپرێد
جیاوازی نێوان نرخی پارە دان و وەرگرتنی دراو.
 
سى ئيف دى(CDF)ی وەرزی
جۆرێکە لە خشتە بۆ داهاتوویەکی سێ مانگی وە دوای ئەم سێ مانگە کۆتایی دێت. نرخەکان زۆربەی کات بۆ ماوەی سێ مانگ کارا دەبن. هەروەها سەیری درێژبوونەوە بکە.

فەرمانی رۆژانە
فرمانی کرین یان فرۆشتن کە کارا دەبێت بۆ ماوەی یەک رۆژ بە کۆتایی هاتنی رۆژ ئەم فرمانەش کارا نامینێت ئەگەر ئەم فرمانە نەهاتە جێ.

فیبۆناچی
شیکاری رێژەیی تەکنیکیە کە بۆ دیاری کردنی رێرەوی نرخەکان لە داهاتوو بەکار دێت -ناونراوە بە ناوی زانای بیرکاری  ليوناردو فيبوناچي. یەکێ لە ئامێرە زۆر بەکارهاتووەکانی فیبۆناچی کە بەکار بێت ئەوەیە بو گەرانەوە و درێژكردنەوە.

فوتسي 100 (FTSE)
نرخی بازاری گەورەترین 100 کۆمپانیایە لە بۆرسەی لەندەن. زۆربەی کات بەکاردێت بۆ دیاری باڕ و حالەتی بازاری بەریتانیای مەزن.

فەرمانی وەستانی زەرەر دڵنیایی (GSLO)
فرمانی وەستانی زیان کە لەوانەیە مامەڵەیەکی کرین یاخو فرۆشتن بێت کە تیایدا بازاردەگات بە نرخی (وەستان) ،کە ڕیگەت  پێ دەدات بە سنوور دانان بۆ زیانەکانت. بە پێچەوانەوە  لەگەل هەبوونی وەستانی ستاندەر، کاریگەرینابێط لەسەر فرمانی وەستانی زەرەری دلنیایی بە هەبوونی خلیسکان ویاخود کەلێن وە گەرەنتی نرخی لە داخستنی مامەڵە . وە هەروەها خەلات هەیە لە کاتی کرینی و دانانی فرمانی وەستانی زیان لەگەلمان ؛ لەگەل ئەوەشدا، هەلدەستین بە دانەوەی ئەم بڕە پارەیە بە تەواوی ئەگەر هاتوو کرداری داخستنی  مامەڵەکە بێ کارا کردنی فرمانی وەستانی زیان.

فرمان / فرمانی کردنەوە Order / order to open
رێنمایی لەلایەن کارگوزاری نێوانگر/بازرگان بە کرین یاخود فرۆشتن لە حالەتی نرخێکی دیاریکراودا .فرمانەکا هەر کارا دەبێت تا نرخەکە دەگات بە شوێنی مەبەست و جێبەجێ دەکرێت یاخود لەلایەن بازرگان دابخرێت.

فرۆشتن
شێوازێکە لە شێوازەکانی  مامەڵە کە تیایدا مامەڵەی سەرەتایی فرۆشتن دەبێت، بۆ نمونە مامەڵەی CFD دەکرێت و چاوەرێ دەکرێت کە بازار داببەزێت .وە مامەڵەی کرین داخراوە . لەم حالەتەدا وەبەرهێن قازنج دەکات ئەگەر نرخەکە داببەزێت و زیان دەکات ئەگەر بەرز بێتەوە. لە کاتی مامەلە بە دراوی بیانی، ئەمە نیشانی  فرۆشتنی دراوی سەرەکی دەدات بەرامبەر

کرداری کرینی سنووردار Buy limit order
ناتوانرێت کرین بکرێت تەنها بەو نرخە دەتوانى كاتێك دەستنيشانكردبێت ياخود كەمتر. هەروەها سەیرى فەرمانى قازانج وەرگرتن دەكەيت.

کرینی فرمانی وەستانی چوونەژوور
لە کاتی کرینی پەڕەیەکی دراو نرخەکە بەرزتر لە نرخی پێشنیار کراوی ئێستا داخل دەکرێت.وە کاتێک کارا دەبێت کە دەگات بە نرخی بازار یاخود بە نرخی وەستانی سنوور تێپەر دەبێت .


کۆتر
بە پێچەوانەی باز، کۆتر نیشانی ئەوە دەدات کە راوێژکاری دارایی سیاسی کە پشتی سیاسەتی دارایی گرتووە هەلدەستی بە کەمکردنەوەی باج و زیادە ئەمەش وەک رێگەیەک بۆ بەرەو پێش بردنی باری دارایی.

کارایە بۆ یەک رۆژ (فەرمانی رۆژ)
جۆریکە لە فەرمان کارایی نامینێ بە مەرجێک ئەگەر حالەتەکە نەهاتە جێ . هەروەها سەیری فەرمان بکە "کرانەوە" ، چاکی داخستن "پرکردن ".

كيوي
زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ بۆ  دۆلاری نیوزلەندی،  کە دراوی سەرەکی وڵاتی نیوزلەندایە.

کارایی قازانج /زیان
باس لە چۆنیەتی کردنەوەی مامەڵەکان دەکات : ئەم پارانەی کە لەوانەیە قازانجی لێ بکەیت یاخود زەرەر بکەیت لەکاتی بەردەوامی یاخود کردنەوەی مامەڵەکە ئەگەر هاتوو هەڵسای بە داخستنی مامەڵە ئەوا بەم نرخەی بازار دەبێت.

کورت فرۆشتن
ئەمە کردارێکە بۆ فرۆشتنی پشک کە خاوەنی نیت بە هیوای ئەوەی کە نرخی پشکەکە بێتە خوار پێش ئەوەی رێکەوتنەکە بکرێت. ئەگەر نرخی پشکەکە دابەزی , ئەوکاتە دەتوانی پشکێک بکریت بە نرخێکی کەمتر و سوود لەم جیاوازیە وەربگریت، سەیرێکی فرۆشتن بکە.
 
مامەلەی کرین Buy position
لەم جۆرە مامەلەیەدا ئەوا تۆ ئەوکات قازانج دەکەیت ئەگەر نرخی بازار بەرز ببێتەوە، وە زەرەر دەکەیت ئەگەر نرخەکە داببەزێت .

مامەلەی سپڕید
جیاوازی نێوان نرخی کرین و فرۆشتن لە مامەلەدا .

مێژووی دابەشکردنی قازانج
یەکەم رۆژ لە مامەڵە رێگە نەدرا بە کریاری پشک پارەی قازانجی ئێستا بدات.

مارجنی ئازاد
ئەم پارەیەی کە بوونی هەیە لە ئەکااونتی مامەڵەدا و ئەو پارەیە کە دەتوانرێ بەکار بهێنرێ بۆ کردنەوەی مامەڵە، وە هەروەها ناسراوە بە کەمترین پەراوێز بۆ کردنەوەی مامەڵە.

مامەڵەی رۆژانە
مامەڵەیە کە تیایدا لە مامەڵە دەکرێت و دادەخرێت لە هەمان رۆژدا.

مامەڵەی دوور
مامەڵەیەکە کە دەکرێت بە پێی بەرزبوونی بازار، کرین مانای کردنەوەی مامەڵەیەک دەگەیەنێت (کرین) .

مارجن
بۆ وەبەرهێنەران CFD بریکی کەم لە پارە پێویستە بۆ مامەڵە کردن لە بەرامبەر ئەوەی لە بە شێوەیەکی راستەوخۆ کرین و فرۆشتن بکەیت لەگەل ئەمەشدا کە پارەیەکی کەم پێویستە بۆ کردنی کردنی مامەڵي بەڵام لەگەل ئەمەشدا وەبەرهێنەران قازانج و زەرەر دەکەن ، قازانجی زیاتر دەکەن و وەهەروەها زەرەریش ، وە ناسراوە (مارجنى گۆراو).

مامەڵە کردنەوە
مامەلەیەکە کورتخایەن بێت یاخود درێژخایەن  کە جارێ دانەخراوە نە بە زەرەر نە بە قازانج.

مامەڵە                                                                                                                 بازگانیەکی کراوەیە لە بازاردا.

مارجنى مامەڵە
قەبارەی پشک کە وەبەرهێنی  CFD پێویستە لەسەری بیدات بۆ کردنەوەی مامەڵەیەکی نوێ.

مامەڵەی کارکردووە
کرداری هەبوونی مامەڵەیەکە کە هێشتا جێبەجێ نەکراوە. هەروەها ناسراوە بە مامەڵەی هەلواسراو.

ناوبژی Arbitrage
پرۆسەی کرینی پشکە بە خێرایی و و فرۆشتنیشی بە خێرای و سوود وەرگرتن لە جیاوازی ، بەم شیوەیە دەتوانی سوودێکی زۆر وەبگریت لەم جیاوازیە کەمەی کە روو دەدات و ئەمەش بە کردنی مامەلەی مەزنتر و سوودێکی زیاتر وەبگریت و قازنج بکەیت تیایدا .

نرخی پارەدان
ئەم نرخەیە کە کریار ئامادەیە بیدات

نرخی پێشنیار- پارەدانى سپرێد 
ئەم جیاوازیە کە لە کاتی کرین و فرۆشتنی بەرهەمدا هەیە و سوودی لێ وەردەگیرێت .

نیشاندەری ئابووری
ئاماری دەرچوو لەلایەن حکومەت کە دیاری گەشەی ئابووری و جێگیری دەکات . نیشاندەرە باوەکان پیشانی رێژەی دامەزراندن وبەرهەمی خۆمالی و گەورەبوون و فرۆشی تاک.

ناسداك
بۆرسەی ناسداک بە دووەم گەورەترین بۆرسەی ئەمەریکا دادەنرێت ، وە پێک دێت لە چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژی ، بۆ نمونە وەک مايكروسوفت. دەکڕێت جولە لە بۆرسەی ناسداک کاریگەری زۆری هەبێت لەسەر بازاری ویلایەتە ئەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، وە بەتایبەتی ئیندێکسی  تيچمارك بۆ تەکنەلۆژیا و هۆکارەکانی راگەیاندن و میدیاکان و کۆماپنیاکانی تەلەفۆن.

نرخی دەستبەجێ
نرخی پێشنیار کراوی راستەوخۆ یاخودە وەرگری راستەوخۆ بۆ دراو یاخود پشک و كەلوپەل (پارە دان بە کەسی بەرامبەر و وەگرتنی کاڵا) .ئەو نەرخەی ئێستایە کە دەتوانی کرین و فرۆشتن بە پشك و دراو بکەیت لە کاتی ئێستا.

هەژماری ئەکاونت / نرخی ئەکاونت
 بری هەژماری نێردراو بۆ ئەکاونت لە هەر کاتێکدا لە دوای ناردنی هەموو قەرز و باجێک.

هێلکاری نەخشەی بیانیBar chart 
شیوازێکە ‌لە هێلکاری کە بۆ شیکاری تەکنیکی بەکار دێت،بە جۆرێک بەشی سەرووی هێلی ستوونی بەرزترین نرخ کە بازرانی پێ دەکرێت دەگەیەنێت لە ئامێرێکی دیاری کراودا،وە بەشی خوارەوە نزمترین نرخ دەگەیەنێت . نرخی داخران لە بەشی راستی باڕ نیشان دەدرێت ، وە نرخی کرانەوە لە بەشی چەپی باڕ نیشان دەدرێت ، وە هەر باڕ نیشانی رۆژیكی ئەکتیڤ دەدات.


هێچینگ
رێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی  ئەگەر جولەیەکی نەخوازراو  رووبدات لە نرخەکانی دراو و پشکەکاندا و چوون بە دژی ئاراستەی تۆوە ، ئەمە زیاتر  CDF لە خۆ دەگرێت و رێکەوتنی داهاتوو دەگرێتەوە.

هەلاوسان
زیادەرۆیی لە نرخی کاڵا و خزمەتگوزاری.

هێلکاری مۆمی ژاپۆنی
هێلکاری ژاپۆنی بە هێلکاری شریتی دەچێت بە شێوازێک کە هەر (مۆمێک) نیشانی نرخی کرانەوەو داخستن و نرخی بەرزبوون و نزم بوون بۆ ئەم ماوەیە دیاری دەکات . مۆمەکان خۆیان لە دوو رەنگ دەبیننەوە سەوز و سوور، ئەم رەنگانەش بە پیی ئەوە دەبێت کە نرخی داخستن زیاتر بێت (سەوز) یاخود کەمتربێت (سوور) لە نرخی کرانەوە. بەشی سەرەکی کە بە لەش یاخود مۆم ناسراوە ، ئەمە ئەو بەشەیە کە نیشانی نرخی نێوان نرخی کرانەوەو داخستن دەکات.

هیزی بەرزکەرەوە
هێزی بەرزکەرەوەی پارە رێگەت پیدەدات بە کردنی مامەڵەی گەورە بە نرخێکی کەمتر.  وە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر زیاد بوونی قازانج و زەرەر. هێزی بەرزکەرەوەی پارە  1: 100 بۆ کردنەوەی مامەلەو راگرتنی بەکار دێت، وە مارجنى پێویست کەمتر لە سەد جار لە قەبارەی مامەڵەکە.

هاوسەنگی بازرگانی
ئامارێکە ئەو جیاوازیانەی دەولەت هەیەتی لە هەناردە و هاوردن کردنی کالا و خزمەتگوزارييەكان، ئەمەش وەک ئۆتۆمبێل و بواری ئەلیکترۆنی وبەرهەمی چێنراو و خزمەتگوزاری بانکی وبیمە.

هێلی رێرەو
هێلێکی راست دەکێشرێت کە نیشانی رێرەوە گشتیەکە دەدات ، وەک رێرەوی بەرزبوو ، کە لەمەیاندا هێڵێک دەکێشرێت لە ژیرەوەی نرخەکەدا و وە ئەم هێلە کە لەژێرەوە کێشراوە وەک هێلی هاوکاری بۆ نرخ کە بەرز ببێتەوە ، بەلام ئەگەر نرخەکە کەوتە ژێر ئەم هێلە ئەوکات هێلی رێرەوەکە ناکارا دەبێت.

هەلمەندەیی                                                                                                                                                                                                                        روونکردنەوەیەکە کە باس لە خێرایی جولەی هەلبەز و دابەزی بازار دەکات. هەلمەندەیی خێرا لە بازار و لە کاتێکی کورتدا لەوانەیە بۆ وەبەرهێناان مەترسیداربێت.

وێنەی هێلکاری
رۆژانە ئەم هێلکاریانەی کە نێشانی جولەی نرخەکان دەدات بە رۆژانە ،بۆ نمونە جوت دراو ، ئیندیکس یاخود پشک.

وەستانی فرۆشتن
فرمانێکە کە تیایدا هەلدەستێت بە کردنەوەی مامەڵەیەکی فرۆشتن بە نرخێ کە نزمتر لە نرخی ئێستای بازار ، وە ئەمە کار لەسەر قوڵایی بازار دەکات و لەوانەشە بگات بە  ئاستی نرخی ئێستای بازار.

وول ستريت
زاراوەیەکە لە شوێنی بۆرسەی ناسراوی نیویۆرک بۆ مامەڵەی پشک (NYSE) ، وە ئەمەش گەورەترین بۆرسەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

 وەستانی زەرەر
فرمانی داخستنی مامەڵەیە بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکیکاتێک دەگات بە ئاستی نرخێکی دیاری کراو بۆ وەستای زەرەر. بە شیوازێک دیزاین کراوە کە مامەڵە بوەستێنێت کاتێک دەگات بە ئاستێکی دیاری کراو لە نرخ . لەگەل ئەوەشدا گەرەنتی هەمیشەیی نیە ، چونکە بارودۆخ  لە بازار کە لە گۆرانێکی بەردەوام دایە لەوانەیە ببێت بە هۆکاری داختنی فرمانی وەستانی زیان بە هۆی گۆرانی نرخ ، بە هۆی بوونی بۆشایی و خلیسکان لە بازار ، وە هەروەها ناسراوە بە بە وەستان

یارد                                                                                                                   زاراوەیەکە لە مامەڵە دا بەکار دێت بۆ ملیارێک یەکە.

یێلد                                                                                                                    داهاتی گەراوە لە وەبەرهێنان ،چەند جۆرێکی جیاواز هەیە لە وەبەرهێنانی ییلد.
دابەزاندنی مێتاترەیدەر 4